ژمارەی ئەو كەسانەی لە پاكستان لە 14ی حوزەیرانەوە تا ئێستا، بەهۆی باران بارینی وەرزییەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە هەزار و 162 كەس.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئیدارەی كارەساتی نیشتمانیی پاكستان (NDMA) لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 36 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە.
لە 14ی حوزەیرانەوە تا ئێستا لە سەرانسەری وڵاتەكەدا، بەهۆی كاریگەری بارانبارینی وەرزییەوە، هەزار و 162 كەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 554 دیكەیش برینداربوون.
هاوكات لە سەرانسەری پاكستاندا، 33 ملیۆن و 400 هەزار كەس كەوتوونەتە ژێر كاریگەری بارانبارینی بەخوڕەوە.
بەهۆی لافاوەوە هەزار و 162 كەس لە پاكستان گیانیان لەدەست دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.