ئەمڕۆ چوارشەممە، ماجید میر ئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران و سەرۆكی لیژنەی سەردانیكهرانی چلـلە، كردنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی وشكانی لەگەڵ عێراق راگەیاند، دوای ئەوەی ئارامی گەڕایەوە بۆ وڵات.
میر ئەحمەدی لە بەیاننامەیەكدا بۆ كەناڵی دەوڵەتی ئێران رایگەیاند، سنوری وشكانی لەگەڵ عێراق كراوەتەوە، لە ئێستادا زیارەتكارانی چلـلە دەتوانن سنووری وشكانی ببەزێنن بۆ عێراق، هەروەها دەتوانن لە رێگەی سنووری وشكانییەوە گەشت بكەن بۆ عێراق.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕێكخراوی فڕۆكەوانیی مەدەنی ئێران دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند.
ئێران پێشبینی دەكات نزیكەی پێنج ملیۆن هاووڵاتیی وڵاتەكەی بەشداری لە سەردانەكەی چلـلە بكەن كە دەكەوێتە 17ی ئەیلولی داهاتوو.
ئێران سنوورە وشكانییەكانی خۆی لەگەڵ عێراق دەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.