Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:28

كازم جحێشی: گەندەڵی عێراقی گەیاندە ئەمڕۆ 

کوردستان TV
100%

كازم جحێشی، لێكۆلەر لەكارووباری سیاسی و ئەمنی تایبەت بە كوردستان تی ڤی رایگەیاند:عێڕاق لە نێوان ململانێی چەند سەركردەیەك و دەستی دەرەكی، ئەمڕۆی بەدوای خۆیدا هێنا.
جحێشی گووتی: بەشێك لە سەركردەكان لەماڵەوە فەرمان دەكەن و خەڵكی ڕەش و ڕووت بە ووشەی بریقەدار هان دەدەن و هێرش دەكەنە سەر دام و دەزگاكانی حكومەت و كوڕی خەڵكی بەكوشتن دەدەن، بێگومان ئەو خەڵكەی ئێستاش لەنێوان ئەو بەرداشانەدان ئەكید خەڵكێكی مەزڵومن، بەڵام ناشكرێت بەم شێوەیە ووڵات بشێوێنرێت،گەندەڵی و دزی عێڕاقی گەیاندە ئەمڕۆ .
هەروەها كازم جحێشی گوتیشی: بەڕای من سەركردە ناكۆكەكانی عێراق دەبێت بە دانیشتن و لێك گەیشتن بگەنە ئامانج چونكە ناكرێت هەر ڕۆژەو بە بێ مانا كوڕو منداڵی خەڵكی بكوژرێت.
ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە  ڕێگە دان بە دەست تێوەردانی دەرەكی ئەوەندەی تر دۆخەكەی ئاڵۆزتر كردووە.
هاوكات گوتیشی: سەركردە سیاسیە عێڕاقیەكان هیچ باكێكیان بەوە نییە عێڕاق بڕوخێت چونكە ئەوان بناغەكەیەكی بەهێزیان بۆ ژیانی خۆیان و بەشێك لە دەورووبەریان پێشتر لە دەرەوەی عێڕاق و بە پارەی عێراق فەراهەم كردووە‌!.

هەروەها كازم جحێشی ، شارەزا لە كارووباری ئەمنی و سیاسی لە بەشی كۆتایی قسەكانی دا پێشنیارێكی خستە ڕوو گووتی : من لە تەواوی چاو پێكەوتنەكانم دا گوتومە ئەو دۆخەی عێڕاق ئەگەر سەركردیەكی وەك جەنابی كاك مەسعود بارزانی تەداخول بكات و سیاسەتی ئەو پەیڕەو بكەن ،دڵنیام عێڕاق بەرەو ئاقارێك دەڕوات كە عێڕاقییەكان دەیانەوێت.
ئا/ فەرمان عەلی
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.