Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:49

پرێمیەر لیگ.. چێڵسی بە ئەنجامی 2-1 بە یانەی ساوسھامپتۆن دۆڕا

کوردستان TV
100%


لە هەفتەی پێنجەمی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (Premier League)دا، چێڵسی بە ئەنجامی ٢-١ بە یانەی ساوسھامپتۆن دۆڕا.

لە میانی یارییەکەدا، یاریزانان رۆمیۆ لاڤیا لە خولەکی ٢٨ و ئادەم ئارمسترۆنگ لە خولەکی ٤٥+١ گۆڵەکانی ساوسھامپتۆن-یان تۆمارکرد. لە بەرامبەردا لە خولەکی ٢٣دا، رەحیم ستێرلینگ تاکە گۆڵەکەی چێڵسی تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە ساوسهامپتۆن کۆی گشتیی خاڵەکانی بۆ حەوت خاڵ بەرزکردەوە، هەروەها چێڵسی کە لە دوو یاریدا تووشی شکست هاتووە بە حەوت خاڵ مایەوە.

لە یارییەکانی دیکەی هەمان رۆژدا، فولهام بە ئەنجامی ٢-١ لە برایتۆن-ی بردەوە. هەریەک لە یارییەکانی نێوان کریستاڵ پاڵاس و برێنتفۆرد، لیدز یونایتد و ئێڤەرتۆن بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.