Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:24

سێری ئا.. ئینتەر بە ئەنجامی 3-1 لە کرێمۆنیزی بردەوە

کوردستان TV
100%

لە هەفتەی چوارەمی خولی یانە پلە یەکەکانی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Serie A)دا، یانەی ئینتەر لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی کرێمۆنیز-ی کرد و بە ئەنجامی ٣-١ یارییەکەی لێ بردەوە.

لە میانی یارییەکەدا، هەریەک لە خواکین کۆریا لە خولەکی ١٢، نیکۆلۆ بارێلا لە خولەکی ٣٨ و لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکی ٧٦دا، گۆڵەکانی ئینتەریان تۆمار کرد و لە بەرامبەردا، دەیڤد ئۆكێریك لە خولەکی ٩٠ی یارییەکەدا، توانی تاکە گۆڵەکەی یانەی کرێمۆنیز تۆمار بکات.

یاریزانی تورک، هاکان چالهانئۆغڵو کە بۆ ماوەی ٩٠ خولەکی تەواو یاری کرد، گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ئینتەر دروست کرد.

لە دوو یاریی دیکەدا کە لەهەمان رۆژدا بەڕێوەچوون، رۆما بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە مۆنزای بردەوە و ئەی سی میلانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو، بەبێ گوڵ لەگەڵ یانەی ساسۆلۆ یەکسان بوو.

دوای ئەم ئەنجامانە رۆما بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە، هەریەک لە ئینتەر و میلان بە بە نۆ خاڵ و هەشت خاڵ لە ریزبەندی دووەم و سێیەمدان.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.