Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:39

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی زەواجی میسیارەوە روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی زه‌واجی میسیاره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پرسی هاوسەرگیری میسیار لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاوە بووە مژاری ڕۆژو، هاوڵاتیانیانی بەو بابەتەوە سەرقاڵ کرد. 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان سەرنجی موسوڵمانان و هاوڵاتیان بۆ ئەو ڕاستیە ڕادەکێشین، کە ئەو زەواجە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییه و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نیە و بە پەسندی نازانین بە هۆی نەگونجانی لە گەڵ مەقاصیدەکانی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا.
ئه‌وه‌ش خڕاوه‌ته‌ ڕوو، هەر بۆیە داواکارین لە زانایانی ئایینی خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیریە بە دوور بگرن.

ده‌قی فه‌توا
http://http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26596

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.