Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:17

دهۆك.. پرۆژەیەكی دروستكردنی شۆستە و فراوانكردنی شەقام جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%

بە مەبەسی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە، پرۆژەیەكی دروستكردنی شۆستە و فراوانكردنی شەقام لە سەنتەری شارۆچكەی گردەسێن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك جێبەجێ دەكرێت كە كاریگەری لەسەر ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییانی شارۆچكەكە دەبێت.
لە قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەدا كاری دانانی كیربستۆن و فراوانكردنی شەقامەكانی سەنتەری شارۆچكەی گردەسێن لەسەر ڕێژەی 15٪ و پێشینەی مانگانەی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت.
وێڕای ئەم پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك چەندین پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.