Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 16:44

 وەزیرەكەی سەدر پەیامێكی توند ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئێران دەكات 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 31/8/2022، ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیرەكەی سەدر،هێرشێكی توندی كردە سەر چوارچێوەی هەماهەنگی .

ساڵح محەمەد عێراقی لە بارەی ھەڵوێستی لایەنەكانی سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگی سەبارەت بە ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تویتێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوەی نووسیووە "تەنھا بۆ چاوتركانێكیش بێت، سەرم سوڕ نەماوە بەرامبەر ھەڵوێستەكانی (چوارچێوەی ھەماھەنگی بێشەرم) (میلیشیا نەگریسەكەیەوە)ەوە"، كاتێك بەبێشەرمی بە تەحەداكردنی گەل، مەرجەعییەت، رایانگەیاندووە كە بەردەوامن لە ھەنگاوەكانیان بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پێكھێنانی (حكوومەتە بێشەرمەكەیان) لە كاتێكدا ھێشتا خوێنی خۆپیشاندەرە (لەسێدارەدراوەكان) كە بەتەقەی میلیشیا ناپاكەكانیان كوژراون وشك نەبووە، وەك ئەوەی كوژراوەكان تیرۆریست یان زایۆنیست بن و ھیچ پەیوەندییەكیان بە (مەزھەب) و (نیشتمان)ەوە نەبووبێت".
راشیگەیاندووە "بەڵێ ئەوە بێشەرمییە، ئەوان ھیچ ئایین و ئەخلاقیان نییە، تەنانەت بۆ كەمێكیش بێت (شەرەفی ركابەرییان) نییە، (سێكوچكەی بێشەرم) مانای چاكسازیی، شۆڕش، ئاشتیی نازانێت، ھەروەھا بەھیچ شێوەیەك ھەست بە نەھامەتییەكانی خەڵكی ناكات".
وەزیرەكەی سەدر ھەروەھا نووسیوویەتی "ئەو سێكۆچكەیە، زۆر حەز بە گەندەڵی، پارە و خراپەكاریی دەكات، چونكە تەنھا بۆ یەكجاریش بێت ھەوڵی نەداوە یەك دۆسیەی گەندەڵی ئاشكرا بكات".
ساڵح محەمەد عێراقی راشیگەیاندووە "ئەگەر ماتەمینی راناگەیەنن، ئەوا با من و رەوتی سەدر بەھەموو رێگایەك جگە لە توندوتیژی، تیرۆركردن بە دوژمنی ژمارە یەكی خۆیان بزانن".
ساڵح محەمەد عێراقی لە كۆتایی تویتەكەیدا پەیامێكی ئاراستەی ئێران كردووە و نووسیوویەتی "ئەمە بانگەوازی منە بۆ ئێرانی دراوسێ كە وشترەكانی لە عێراق كۆنترۆڵ بكات، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەو كارە نەكات، ئەوا لێی پەشیمان دەبێت".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.