به‌گشتی ئاو خواردنه‌وه سوودێكی زۆری هه‌یه‌و هه‌موو كه‌سێك له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت پێویسته ڕۆژانه بڕێكی باش ئاو بخواته‌وه، خانمانی دووگیان له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رانبه‌ر به هه‌ر شتێك هه‌ستیارترن و پێویستیان به چاودێری زیاتره.
(د. هاژه عه‌بدوڵا سه‌لیم – پسپۆرس نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان و منداڵبوون و نه‌زۆكی) له‌م باره‌ییه‌وه ده‌ڵێت" خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا زۆر گرنگه‌و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا پێویستی به ئاوی زیاتره".
هه‌روه‌ها د.هاژه عه‌بدوڵا ده‌ڵێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دووگیانن ، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێت ڕۆژانه دوو لیتر ئاو بخۆیته‌وه، واته به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت هه‌شت په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه، باشترین كار ئه‌وه‌یه خانمان (12) په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه له ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕۆژانه وه‌رزش ده‌كه‌یت ده‌بێت بڕی ئاو خواردنه‌وه‌ت زیاتر بێت،له سێ مانگی دووه‌م و سێیه‌می دووگیانی‌دا هه‌ستكردنت به تینووێتی زیاتر ده‌كات بۆیه واباشتره خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌م شه‌ش مانگه‌دا زیاتر بكه‌یت".
د. هاژه جه‌خت له‌وه ده‌كات كه "خانمانی دووگیان ده‌بێت ئاوی زۆر سارد‌و گه‌رم نه‌خۆنه‌وه، به‌تایبه‌ت خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم له‌م ماوه‌یه‌دا زیانێكی زۆری هه‌یه، ئاوی گه‌رم بڕێكی زیاتر له خوێی تێدایه به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاوه‌ی له به‌لووعه‌وه دێته خواره‌وه، به‌هۆی گه‌رمی ئاوه‌كه‌وه پیسی بۆرییه‌كه‌ش له‌گه‌ڵیدا دێته خواره‌وه‌و ده‌چێته جه‌سته‌ی دایكه‌كه‌و زیان ده‌گه‌یه‌نێت به دایك و كۆرپه‌كه، بۆیه دایكان تاكوو ده‌توانن ده‌بێت ئاوی شله‌تێن بخۆنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند سوودێكی گرنگی هه‌یه وه‌كو::
1. دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه.
2. مێشكی دایكه‌كه ئارام ده‌كاته‌وه.
3. گوشینی قاشێك لیمۆ بۆ ناو ئاوی شله‌تێن و خواردنه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی سیسته‌می به‌رگری له‌ش.
4-ده‌بێته هۆی چاڵاككردنی سوڕی خوێن".
د. هاژه به چه‌ند خاڵێك باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌كات كه‌بریتیتن له:
1. هه‌ڵمژینێكی باشتر.
2. یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانی جه‌سته به‌درێژایی ماوه‌ی دووگیانی گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی خۆراكییه له دایكه‌كه‌وه بۆ كۆرپه‌كه، خواردنه‌وه‌ی ئاوی پێویست ده‌بێته هۆی وه‌رگرتن و هه‌ڵمژینێكی باشتری ئه‌و مادده خۆراكییانه كه له دایكه‌كه‌وه ده‌چێت بۆ كۆرپه‌كه‌ی.
3. به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش.
4. سیسته‌می به‌رگری له‌ش له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا زۆر لاوازه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به جۆره جیاوازه‌كانی تووشبوونی میكرۆبی به‌تایبه‌ت تووشبوونه میكرۆبییه‌كانی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ زیاد ده‌كات، خواردنه‌وه‌ی بڕێكی باش له ئاو به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له‌م تووشبوونانه.
5. پێستێكی جوانتر: له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا پێست گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا دێت، دروستبوونی په‌ڵه‌و زیپكه یه‌كێك له كێشه باوه‌كان، به‌ڵام به خواردنه‌وه‌ی ئاوی پێویست ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته كه‌م ده‌بێته‌وه.
6. یارمه‌تیدانی گه‌شه‌ی وێڵاش : ئه‌گه‌ر ئاوی پێویست به جه‌سته‌ی دایكه‌كه نه‌گات، كێشه دروست ده‌كات له گه‌شه‌ی وێڵاش و شله‌ی سه‌راودا، ئه‌مه‌ش له مانگه‌كانی داهاتوودا ده‌بێته هۆی منداڵبوونی پێشوه‌خته‌و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تر، هه‌روه‌ها ئاوی پێویست هه‌موو مادده زیاده‌كانی جه‌سته‌ی دایك ده‌كاته ده‌ره‌وه، كه له كاتی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی كۆرپه‌كه‌دا دروست بوون.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئاماده‌كاری بۆ شیردان له‌لایه‌ن ئافره‌تانی دووگیان د. هاژه چه‌ند خاڵێك ده‌خاته ڕوو، كه‌بریتیین له:
1. كاتێك بڕی پێویست ئاو ده‌خۆیته‌وه جه‌سته زووتر ئاماده ده‌بێت بۆ شیردان و شیری زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
2. ڕێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی: یه‌كێك له كاریگه‌ره لاوه‌كییه‌كانی دووگیانی، به‌رزی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و كه‌شه‌نگبوونی ماسولكه‌كانه، خواردنه‌وه‌ی ئاو پله‌ی گه‌رمی جێگیر ده‌كات و كه‌شه‌نگبوون كه‌متر ده‌كاته‌وه.
3. كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵتێكچوون و ڕشانه‌وه : زۆرینه‌ی خانمانی دووگیان له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا، دووچاری دڵتێكچوون و ڕشانه‌وه ده‌بنه‌وه كه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی دووگیانی، خواردنه‌وه‌ی ئاو یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دڵتێكچوون و ڕشانه‌وه‌یه‌و ته‌نانه‌ت قه‌بزی ماوه‌ی دووگیانیش.
4. ڕێگریكردن له ئاوسانی جه‌سته : یه‌كێكی تر له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی دووگیانی ئاوسانی جه‌سته‌یه، به‌تایبه‌ت ئاوسانی قاچ و ده‌سته‌كان، كاتێك بڕی پێویست ئاو ده‌خۆیته‌وه سۆدیۆمی جه‌سته به‌خێرایی له‌ناوده‌چێت و به‌مه‌ش ئاوسانی قاچ و ده‌سته‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
له كۆتاییدا د. هاژه سه‌لیم به چه‌ند خاڵێك باس له زیانه‌كانی كه‌مخواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌كات كه بریتیتن له :
1. سه‌رئێشه‌ی توند‌و بێهێزی.
2. دروستبوونی كه‌موكوڕی له كۆرپه‌كه‌دا.
3. تۆخبوونی ڕه‌نگی میزو خه‌ستبوونه‌وه‌ی.
4. ئاوسانی جه‌سته‌ی دایكه‌كه.
5. زیادبوونی ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله.
6. كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.