Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:24

حەشدی شەعبی كوژران و برینداربوونی ئەفسەرێك و چوار چەكداری خۆی راگەیاند

کوردستان TV
100%

دەستەی حەشدی شەعبی كوژران و برینداربوونی ئەفسەرێك و چوار چەكداری خۆی لە باكووری پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی عێراق راگەیاند.
دەستەی حەشدی شەعبی بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی سەربە لیوای 12ی حەشدی شەعبی لە میانی جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا لە قەزای تارمییە باكووری بەغدا، بەرپەرچی پەلامارێكی داعشیان داوەتەوە.
راشیگەیاندووە كە لە میانی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەكەدا، ئەفسەرێكی فەوجی دوو سەربە لیوای 12ی حەشدی شەعبی كوژراوە و چوار چەكداری دیكەیش برینداربوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.