Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:28

بۆ جاری پێنجەم دادگاییكردنی بكوژی هیشام هاشمی دواخرا

کوردستان TV
100%

دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژی هیشام هاشمی ،شارەزا و شرۆڤەكاری ئەمنیی، لەلایەن دادگای تاوانەكانی رەسافەوە بۆ 31ی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو دواخرا.
لە مانگی شوباتی رابردووەوە، ئەمە بۆ جاری پێنجەمە دادگاییكردنی ئەحمەد حەمداوی عوەید مەعارج كینانی كە تۆمەتبارە بە كوشتنی هیشام هاشمی لەلایەن دادگای تاوانەكانی رەسافەوە دوادەخرێت.
دوایین جار دادگای تاوانەكانی رەسافە لە 27ی تەمووزی 2022دا، دادگاییكردنی بكوژی هیشام هاشمی بۆ 31ی ئابی 2022 دواخست.
لە شەشی تەمووزی 2020دا، هیشام هاشمی، شارەزا و شرۆڤەكاری ئەمنیی عێراقی، لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە ناوچەی زەیونە رۆژهەڵاتی بەغدا تیرۆركرا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.