وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م موژده‌یه‌كی بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خوێندنی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرای هه‌یه، ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی نووسراوی ژماره 3494 كه له ڕێكه‌وتی 30/8/2022 ده‌رچووه و ئیمزای د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، پلانی ئه‌كادیمی و پێویست و مۆڵه‌تی خوێندنی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌رچووه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تن ده‌توانن به‌پێی ناوه‌ڕۆكی نووسراوه فه‌رمییه‌كه، داواكاری خوێندن به‌پێی پلانی ڕاگه‌یه‌نراو پێشكه‌ش بكه‌ن.
پلانی خوێندنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.