Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:46

وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابییانیی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ئاشکرا کرا

کوردستان TV
100%

زانکۆی سەڵاحەدین ئاگاداری قوتابییان دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 04ـی 09ـی 2022 دەوامتی فەرمی لەسەرجەم کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆکە دەستپێدەکاتەوە.

ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند: قوتابییان ئاگادار دەکەینەوە کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی لەسەرجەم کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر دەستپێدەکاتەوە.

ڕاشیگەیاند: ‎لەگەڵ ئەوەشدا قوتابییانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی دەرگای سەرجەم بەشەناوەخۆییەکان بەڕووی قوتاببیاندا دەکرێنەوە و تا ڕێکەوتی 20ـی09ـی 2022 بۆ ماوەی 2 هەفتە بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی بەشەناوەخۆیی بەسەر قوتابيیان.

‎ئاماژەی بەوەش داوە کە پێدانى فۆڕمى پشتگیری بۆ قوتابییانى دەرەوەى شارى هەولێر و نیشتەجێکردنیان لە بەشەناوخۆییەکانى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ کوڕان و کچان‎، پێویستە ڕەچاوى ئەم خاڵانەى خوارەوە بكرێت:-

‎شوێنى جوگرافیا، يان نيشتە جيێبوونيان (35) کیلۆمەتر دووربێت لە هەولێر

‎دەبێت قوتابى زانکۆ سەڵاحەدین بێت

‎پێویستە فۆرمى بەشەناوخۆییەکان وەک پشتگیری پێی بدرێت و وێنەى لەسەر بێت لەگەڵ مۆرى تۆمار و واژووى ڕاگر.

‎ دیارىکردنى جۆرى خوێندن ( بەیانیان – ئێواران – پارالێل )

فۆرمى پشتگیری تەنها بدرێتە خودى قوتابیى خۆى.

‎ئەم پێداویستیانە لە گەڵ فایلەکەى هەبێت

‎   أ - دوو وێنەى ڕەنگاو ڕەنگ .

‎  ب- پسوولەى خۆراک.

‎  ج- پسوولەى پارە ئەگەر خوێندنى ( پارالێل یان ئێواران ) بێت.

‎  د - کارتى زانیارى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.