پاپای ڤاتیکان ئەمڕۆ چوارشەممە 31ـی 08ـی 2022 لە پەیامێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەردەبڕێت و جەختیشی کردۆتەوە کە دیالۆگ و برایەتی باشترین ڕێگەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند: نیگەرانم لە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدا و بەکارهێنانی تووندوتیژی.
لە پەیامەکەیدا پاپا داوای نزا دەکات بۆ خەڵکی عێراق و لەمبارەیەوە دەڵێت، با هەموومام پێکەوە نزا بۆ خەڵکی عێراق بکەین.
ئاماژەی بەوەش داوە کە دیالۆگ و برایەتی باشترین ڕێگەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و گەیشتن بە پێکەوەژیانێکی ئاشتیانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.