Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:41

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم: دەست بە نۆژەنکردنەوەی بۆریی ئاوی ئیفراز 3 دەکرێت

کوردستان TV
100%

دوای ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆڕی پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3ـی هەولێر بەدرێژایی 11 کیلۆمەتر نۆژەن دەکرێتەوە و بەمزووانەش دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند: بۆری پرۆژەی ئاوی ئیفراز3ـی هەولێر، بەدرێژایی 11 كیلۆمەتر نۆژەن دەكرێتەوە و سەرەتا 2 هەزار و 750 مەتری بۆڕییەکە (لە وێستگەی مارعۆدا تاوەکو ناو شاری هەولێر) نۆژەن دەکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: خەرجی نۆژەنكردنەوەی ئەو بەشە 5 ملیار دینارە و زۆرترین شکانیش لەماوەکانی ڕابردوودا لەو بەشەدا بووە، پرۆسەکە ئێستا لە تەندەریندایە و بەمزووانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێتز

نۆژەنکردنەوەی پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3ـی هەولێر لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوو لە چەند شوێنێک شکا و دوای ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆڕییەکە نۆژەن دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.