وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکەم نووسراو لە کەرتی پیشەسازی بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەنێوان هەرێم و بەغداد نێردرا.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کۆڤان جەلال ڕۆژبەیانی بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ـی 08ـی 2022 پێشوازی لە بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتیی لە نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا کرد، بە مەبەستی کارکردن بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵە و نووسراوەکانی کارگەکان و کەرتی پیشەسازی لەنێوان هەرێم و بەغداد و هەر ئەمڕۆش یەکەم نوسراو بەشێوەی ئەلیکترۆنی نێردرا.
ڕاشیگەیاند: ئەم سیستەمە ڕێگەیەکە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و پەلەکردن لە ڕاییکردنی نووسراوی خاوەن کارگەکان.
ئاماژەی بەوەش دا بڕیار درا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی ببەسترێتەوە بە سەکۆی ئەلیکترۆنی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەبەغدا و هەر ئەمڕۆ دەستکرا بە ناردنی نووسراو بە شێوازی ئەلیکترۆنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.