Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 15:46

وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در په‌یامێكی نوێ ئاراسته‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له‌ نوێترین په‌یامدا جه‌خت له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنێك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كاته‌و و ده‌ڵێت با ته‌نیا خۆشه‌ویستی ئیمامی حوسێن كۆمان بكاته‌وه‌ و به‌س.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌ ناسناوی وه‌زیری قائیدی پێدراوه‌، په‌یامه‌كه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی هادی عامڕی شێخی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌ و هه‌ندێ له‌ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (كه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لێی نووری مالیكییه‌) به‌ بكوژی خۆپیشانده‌ران و شۆڕشگێڕان و هۆكاری كوشتنی هه‌زاران سوننه‌ و شیعه‌ ناو ده‌بات.

په‌یامه‌كه‌ی ساڵح محه‌مه‌د‌ عێراقی وه‌ك پرسیاره‌ و ئاراسته‌ی‌ شێخی چوارچوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (هادی عامڕی) ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆردومانكردنی گومه‌تی ئه‌میری موسڵمانان بدات، خۆپیشانده‌ر ناكوژێت؟ یان ئه‌وه‌ی له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف فه‌رمانی كوشتنی پۆلیس و سوپا بدات، ئایا هاوشاری و برا ئیمانییه‌كانی ناكوژێت؟

هه‌روه‌ها پرسیار ده‌كات: ئه‌وه‌ی بیه‌وێت هێرش بكاته‌ سه‌ر نه‌جه‌ف كه‌ خۆی به‌ به‌ڵگه‌ له‌ دانپێدانانه‌كانیدا باسی ده‌كات، خۆپیشانده‌ری سڤیل ناكوژێت؟ ئه‌وه‌شی شانازی به‌ كوشتنی سوننه‌ و شیعه‌ بكات، شۆڕشگێڕ ناكوژێت؟ يان ئه‌وه‌ی هۆكار بوو بۆ كوشتنی 1700 كه‌س له‌ سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر، شۆڕشگێڕانی چاكسازی ناكوژێت؟

دواتر وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در پرسیار له‌ شێخی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: چۆن ده‌ته‌وێ حوسێن كۆمان بكاته‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی كردبووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌زید كۆ ببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بۆیه‌ له‌و ساته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌‌ هیچ شتێك كۆمان ناكاته‌وه‌.. هه‌روه‌ها نامانه‌وێ ئاشته‌وایی وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ تێك بچێت، ته‌نیا له‌به‌ر خۆشه‌ویستی نیشتمان.

له‌ كۆتاییدا داوا له‌ شێخی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات واز له‌ داواكاری دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان بهێنێ و ده‌ڵێت: با ته‌نیا خۆشه‌ویستی ئیمامی حوسێن كۆمان بكاته‌وه‌ و به‌س.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.