Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 15:28

له‌ هه‌ولێر.. هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ كۆتاییان‌ به‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی شه‌شه‌می هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر هێنا و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی حه‌وته‌م ده‌كرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بەڕێوەبەرایەتی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئه‌مڕۆ چوارشەم كۆتاییهێنانی بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان سەبەتەی شەشەم ڕاگه‌یاند.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌شه‌خۆراكه‌كان بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بریتی بوون له‌:-

1-  شــــــەکــــــــر = 1 کغم

2-  زەیــــــــــــت  =  یەک لیتر (920 غم)

3-  بــــــرنــــــــج = 3 کغم

4-  دۆشاوی تەماتە = یەک قوتی 400 غم

5-  فاسۆلیا یان نیسک = 500 غم (نیو کگم)

6-  لەتکە نــــۆک = 500 غم (نیو کگم)

بەڕێوەبەرایەتی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا دەست بکرێت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی حەوتەم لەسەر لیستی بریکاری مانگی 8/2022 .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.