Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 15:42

بایدن و کازمی لەسەر دوا گۆڕانکارییەکانی دۆخی عێراق قسەیان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 31ـی 08ـی 2022  پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی بڵاوی کردەوە کە لە میانی پەیوەندییەکە بایدن، پشتیوانی ئەمریکای بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری خۆی ڕاگەیاند، وەک لە ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا  و عێراق هاتووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بایدن بایدن ستایشی ڕۆڵ و سەرکردایەتی زیرەکانەی کازمی کرد لە کاتی دروستبوونی ئاڵۆزی و گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە دراوە کە "هاوکات سەرۆکی ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کرد و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی عێراق کرد."

ئاماژە بەوەش دراوە کە بایدن لە پەیوەندییەکەدا داوای لە هەموو سەرکردەکانی عێراق کرد کە بەشداربن لە گفتوگۆیەکی نیشتمانی، لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بەپێی دەستوور و یاسا بۆ دەرچوون لەو چەقبەستووییەی ئێستای عێراق.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەش خرایەڕوو کە "بایدن هەوڵەکانی کازمی بۆ ئارامکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە بە گرنگ زانی و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕی."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.