پارێزگای ههولێر ئهمڕۆ چوارشهم ئاشكرای كرد كه بڕی 162 ملیۆن دیناریان بۆ ڕێگریكردن له لافاو تهرخان كردووه.
پارێزگای ههولێر ڕایگهیاند: بە مەبەستی ڕێگریکردن لە مەترسی ڕوودانی لافاو لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر بە گوژمەی (93) ملیۆن دینار، بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر لە کارێکی هەرەوەزی و دەستەجەمعییانەدا، خاوێنکردنەوە و ڕێکخستنی ڕێڕەوی سروشتی ئاوی بارانی لە پیڕەشەوە تا گەڕەکی هەولێری نوێ بە ئەستۆ گرت.
ڕاشیگهیاند كه ئهو ڕێڕهوهی خاوێنكراوهتهوه پڕ بوو لە زبڵ و خاشاک کە ڕێڕەوی ئاوەکەیان گرتبوو.
ههروهها رایگهیاند: لەلایەکی دیکەوە و بۆ هەمان مەبەست، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی (69) ملیۆن دینار بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر هەڵسا بە خاوێنکردنەوەی کەندی سروشتی ڕێڕەوی ئاوی باران لە پشت فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە تاوەکو هەردوو گوندی تووڕەق و سوێری.
جێی باسە ئەم ڕێڕەوە هاوشێوەی ئەوی دیکە پڕ بوو لە زبڵ و گیا و خاشاک کە ڕێڕەوی ئاوەکەی گرتبوو، واتە لە ئەگەری خاوێن نەکردنەوەیدا مەترسی روودانی لافاو نزیك بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.