Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:02

چوار دز ده‌ستگیركران كه‌ سه‌عات و بۆنی گرانبه‌هایان دزی بوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی چوار دزی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی چه‌ند سه‌عات و بۆنێكی گرانبه‌ها و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تریش.

پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی کەسنەزان چوار تۆمەتباریان بەناوەکانی (ی. ا. م.) و (س. ق. ا.) و (ع. ا. ا.) و (ی. ع. ا.) ده‌ستگیر كرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە شاره‌دێی کەسنەزان.

بڵاویشی كرده‌وه‌: دزه‌كان لە ماڵێک له‌ كه‌سنه‌زان (4) سەعاتی ئافرەتانی گرانبەها و (3) سەعاتی پیاوانی گرانبەها و بڕێک زێڕ و (2) بۆنی گرانبەها و هەندێک کەلوپەلیان دزی بوو.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هه‌رچوار دزه‌كه‌ ڕێک خرا و بە پێی ماددەی (443) لە یاسای سزادان راگیران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.