ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ژووری بازرگانی و ژمارەیەک لە بازرگانانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گوێگرتن له داخوازییه‌كانیان.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم/ سلێمانی و بەڕێوەبەری چاودێری گومرگی ئامادەی بوون، تاوتوێی جولەی بازرگانی و ئەو کێشە و گرفتانە کرا کە بوونەتە ھۆی کەمبوونەوەی جولەی بازرگانی.
لەلایه‌ن ئاوات جەناب نووری سەرجەم کێشەکان و گرفتەکان و داواکاری و پێشنیارەکانیان بە ھەند وەرگیرا، هه‌روه‌ها وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی ھاوکاریکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی پێدان.
ھاوکات بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ ڕا‌سپێردرا بۆ بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان و ھاوکاریکردنیان.
جێی باسه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و ئابووری و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی (به وه‌كاله‌ت) سه‌باره‌ت به دۆخی كارگه‌كان و كێشه و گرفته‌كانیان له ڕووی باج و ڕسوماته‌وه كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كار ئاسانیان بۆ بكرێت له‌پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێانی ناوخۆیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.