Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:51

عومڕه‌كارێكی كورد له‌ سعوودییه‌ كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م عومڕه‌كارێكی كوردی ته‌مه‌ن 61 ساڵ خه‌ڵكی ئاكرێ له‌ كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی عومڕه‌دا له‌ وڵاتی سعوودییه‌ كۆچی دوایی كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد: فه‌ریده‌ عه‌لی ئه‌حمه‌د كه‌ خه‌ڵكی ئاكرێیه‌ و چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی عومڕه‌ گه‌شتی وڵاتی سعوودییه‌ی كردووه‌، ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له‌ شاری مه‌ككه‌ كۆچی دوایی كرد.

ڕاشیگه‌یاند: فه‌ریده‌ ته‌مه‌نی 61 ساڵه‌ و هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌شی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ته‌رمی عومڕه‌كاره‌كه‌ هه‌ر له‌ شاری مه‌ككه‌ ده‌نێژرێ و ناگه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

وێنه‌: پاسپۆرتی فه‌ریده‌ عه‌لی ئه‌حمه‌د كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سعوودییه‌ كۆچی دوایی كرد:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.