Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 09:16

پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی خولی پاییزە دەست پێدەكاتەوەو خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات.
بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (١)ی ئاساییی خولی پایزە ڕۆژی ٢٠٢٢/٩/١
بەرنامەی كار..
بەپێی حوكمی مادەی (٥) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (١٦) و بڕگەی (سێیەم) لە مادەی (١٨) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە مادەی (٢٠) و مادەكانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (١)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٩/١ بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووەم: كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٧)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ـ-عێراق.
چوارەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لە (٥) پێنچ خولەك زیاتر نەبێت.
پێنجەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددی (٧٨) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
- پڕۆژە یاسای كار لە هەرێمی كوردستان - عێراق.
- پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٠٨.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.