فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: كاتژمێر3:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر پردی ڕێگای بنەسڵاوەی كۆن ، ئۆتۆمبێلێكی هیۆندای تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و بێئاگایی لەپردەكە كەوتە خوارەوە.
روونیشیكردەوە كە لەدەرەنجامی ڕووداوەكە كەسێك گیانی لەدەستداو دوو كەسی دیكەش بەسەختی برینداربوون و زیانێكی زۆری ماددیش كەوتەوە.
هەروەها گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: ئەوەی جێگای تێڕامان بوو لەپشكنینی شوێنی ڕووداوەكە ئەوەبوو ، كەبەهیچ شێوەیەك شوێنەواری برێككردن نەبوو ،ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە هیچ هەوڵێك بۆكەمكردنەوەی خێرایی نەبووە.
هاوكات فازڵ حاجی تكا لە شوفێران دەكات كە بەهیلاكی وخەواڵویی و بێئاگایی لێخوڕین مەكەن.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.