مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات بكوژێكیان دەستگیركرد كە خوشكەكەی خۆی کوشتبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: لەبەرواری ٢٠٢٢/٨/١٢، بنكەی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایەوە لەبونی تەرمێك بەناوی (ك، م، پ لەدایكبووی ١٩٩٣) لەپزیشكی دادوەری سلێمانی، ووتەی كەسوكاری وەرگیراو ڕایانگەیاند كە لەنهۆمی دووەمی ماڵی خۆیان خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، گومان لەڕوداوەكە لای ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دروستبوو، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان چوونە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون، سەرەنجام دەركەوت كە کوژراوەکە خۆی هەڵنەداوەتە خوارەوە، بەڵكو لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ق، م، پ لەدایكبووی ١٩٩٤) بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بەپارچە ئاسنێک لێی دراوەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەماڵەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لەئێستادا تاوانبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤١٠ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.