دادگایەكی فیدراڵیی لە ویلایەتی تێكساس باشووری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رێگەی دا بە وەزارەتی دادی ئەمریكا دەست بەسەر فڕۆكەیەكی كۆمپانیای نەوتی رووسیا "PJSC LUKOIL"دا بگرێت كە بەهاكەی 45 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی بڕیارێكی دادگای ناوچەی باشووری تێكساس، وەزارەتی داد دەتوانێت دەست بەسەر فڕۆكەی جۆری "Boeing 737-7EM" كۆمپانیای نەوتی رووسیادا بگرێت.
لە بڕیارەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە فڕۆكەكە سزاكانی وەزارەتی بازرگانی ئەمریكای بۆسەر رووسیا و پێشێل كردووە بەوەی كە گەشتی بۆ رووسیا ئەنجام داوە.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی دادی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بیری خستووەتەوە كە بەهۆی هێرشكردنە سەر ئۆكرایناوە، وەزارەتی بازرگانی لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی و بەرژەوەندییەكانی سیاسەتی دەرەكی ئەمریكادا، سزای بەسەر رووسیادا سەپاندووە.
ئەمریكا دەستی بەسەر فڕۆكەیەكی كۆمپانیای نەوتی رووسیادا گرت كە بەهاكەی 45 ملیۆن دۆلارە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.