بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ فیستیڤاڵی کلتوور و هونەری تورکمان، کە بڕیارە لە ڕۆژی ١٢ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری تورکمان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازی لێکران.
لە دیدارەکەدا بڕگە و چالاکیە هونەرییەکانی نێو فیستیڤاڵەکە لە لایەن (گەیلان ئاڵتی بەرماخ) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری تورکمان خرایە ڕوو باس لەوەش کرا ئەو فیستیڤاڵە ئەمساڵ پێی ناوەتە چوارەمین خول و دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەریی پێکهاتەکە نیشانی خەڵکی کوردستان بدات وەک بەشێکی بەرچاو لە کلتووری هەولێردا.
پاشان (مونا قهوەچی) سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و دەستەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو فیستیڤاڵە هونەرییە دووپاتکردەوەو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ڕەخساندنی ئەو کەشە هونەرییەی کە هەولێر پڕ دەکات لە موزیک و گۆرانی و تابلۆی تورکمانی و پێشکەش کردنی تابلۆی پێکەوەژیانی کورد و تورکمان لە هەولێر.
ئا- كامران
پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە شاندی فیستیڤاڵی کلتوور و هونەری تورکمان کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.