Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:34

سووریا.. ئیسرائیل لە دوو گورزی جیاوازدا چەند ئامانجێکی سەربازی و فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی کردە ئامانج

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە"، شەوی رابردوو دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب لە سووریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئەو فڕۆکەخانەیان کردە ئامانج و، بۆردومانەکان زیانی گیانیشی لێ کەوتەوە.
هەروەها سەرچاوە ئیسرائیلییەکان رایانگەیاند، بۆردومانەکان نیشتنەوەی دوو فڕۆکەی ئێرانییان لە حەلەب کردە ئامانج.
هاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی زیاد کرد، 4 مووشەکی ئیسرائیلی رێڕەوێکی فڕۆکەوانیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و کۆگایەکی چەکی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کردە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی گڕگرتنی ئاگر و روودانی تەقینەوە کە پێشبینی دەکرێت بارێکی مووشەکیی ئێرانی بێت.
روانگەکە جەختیشی کردەوە، دوابەدوای کاتژمێرێک لە بۆردومانکردنی حەلەب بۆردومانێکی دیکەی ئیسرائیلی چەند پێگەیەکی سەربازیی لە ناوچەی کسوە لە گوندەوارەکانی دیمەشق کردە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.