Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:27

گوژمەی نزیکەی 95 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرجدەکرێت

کوردستان TV
100%


 بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەرهەمێنانی ئاوی خواردنەوە و كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەكە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٩٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.

وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاو بە مەبەستی كڕینی گازوایل بۆ ئامێر و مۆلیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی تایبەت بە داهات ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.