له‌كۆتا رۆژی بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی به‌شیوه‌یه‌كی فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكاری یانه‌ی لیسته‌ر ستی ویسلی فۆفۆنای بۆ ریزه‌كانی خۆی راگه‌یاند.
شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن فۆفۆنای به‌پێی گرێبه‌ستێك تا هاوینی دوو هه‌زارو بیست‌و حه‌وت گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی، ئه‌میش له‌پێناو به‌هێزكردنی هیلی به‌رگری تیپه‌كه بۆ سه‌رجه‌م ركابه‌ریه‌كان، به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان یانه‌ی چێلسی له‌به‌رامبه‌ر بری حه‌فتاو پێنج ملیۆن پاوه‌ند ئه‌م یاریزانه‌ی گواستۆته‌وه ریزه‌كانی خۆی.
فۆفۆنای ته‌مه‌ن بیست و یه‌ك ساڵان له‌ماوه‌ی رابردوو توانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیسته‌ر ستی نمایشێكی به‌هێز پێشكه‌ش بكات و ببێته جێی سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كان، بۆیه یانه‌ی چێلسی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی به‌ده‌رفه‌ت زانی تا پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی به‌هێزتر بكات به‌تایبه‌ت له‌رووی هێلی به‌رگریه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه، یانه‌ی رۆمای ئیتالی یاریزانی یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی مادی كامارای گینی گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی، گواستنه‌وه‌ی كامارای ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵان بۆ ریزی گورگه‌مانی رۆما به‌شێوازی خواستنه بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ بژارده‌ی كرین دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی.
یانه‌ی رۆما دوای پێكانی یاریزانی هۆله‌ندی یانه‌كه‌ی جۆرجینۆ فینالۆدم هه‌وڵه‌كانی چر كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه، چونكه فینالۆدم به‌هۆی شكانی قاچی له‌نێوان سێ بۆ چوار مانگ له‌لاكێشه‌ی سه‌وز دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه رۆژنامه‌وانیه‌كان پێشبینی ده‌كرێت كامارا بۆ یاری رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر ئۆدێنزی له‌گه‌ری پێنجه‌می خولی ئیتالیا ئاماده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.