Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:26

بۆ پێدانی قەرز بە جووتیاران وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ بانکێک هەماهەنگی دەکات

کوردستان TV
100%

 ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت لەگەڵ سارا سەید محەمەد بەرێوەبەری پەیوەندییەکانى  بانکی ئەلقورتاسی ئیسلامی بۆ پاڵپشتیی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند کۆبووەوە.

لەو دیدارەدا لە نزیکەوە تاووتوێی هێنانەکایەی جۆرێک لە لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەت و بانکی ناوبراو کرا، بە مەبەستی پاڵپشتیی پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو جووتیارانەی کە بیرۆکەی بونیاتنانی پڕۆژەی بچووک و مامناوەندیان لە سێکتەری کشتوکاڵی و پیشەسازیی کشتوکاڵیدا هەیە.

لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا ئامادەکاری بۆ نووسینی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بانکی ناوبراو بکرێت؛ ئەم هەنگاوەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی کشتوکاڵی و کاری جووتیاران و بووژانەوەی سێکتەری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.