Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:29

وەزیرەكەی سەدر پەیامێكی توند ئاراستەی خەزعەلی دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵح محەممەد عێراقی ناسراو بە وەزیری ڕێبەری ڕەوتی سەدری، لەبارەی پێکدادانەکەی شەوی رابردووی شاری بەسرە ھۆشداری توندی دایە قەیس خەزعەلی، ئەمنیداری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق و داوای لێ کرد کە میلیشیاکانی کۆنترۆڵ بکات.

ساڵح محەممەد عێراقی لە تویتێکدا لەبارەی رووداوەکەی شاری بەسرە ھۆشداری توندی دایە قەیس خەزعەلی نووسیوویەتی "ئەگەر میلیشیا نەگریسەکەت کۆنترۆڵ نەکەیت، ھەروەھا خۆت لەو بکوژ و تاوانبارانەی کە سەربە خۆتن بێبەری نەکەیت، یان نەیسەلمێنیت کە سەربە تۆ نین کەواتە تۆش کەسێکی بێشەرمیت".

راشیگەیاندووە "بەسە واز لە گوێنەدانە بە خوێنی گەل ھەر کەسێک بێت بھێنە، ئەگەر تۆ فەرمان بە خۆت بدەیت بۆ کوشتنی شوێنکەوتوانت وەک (ئەبو زەر)، ئەوا مانای ئەوە نییە کە خۆت وەک جەلادێک دابنێیت بۆ ئەوەی سەگە رەشە ھارەکانت بکوژیت، حەشدی شەعبیش لە تۆ بێ بەرییە ئەی بێشەرم".

شەوی رابردوو لە کاتی تێپەربوونی کاروانێکی چەکدارانی سەرایا سەلام باڵی چەکداریی رەوتی سەدر لە بەردەم بارەگایەکی عەسایبی ئەھلی حەق بەسەرکردایەتیی قەیس خەزعەلی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بەسرە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھەردوولادا روویداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.