Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:54

خوێنی شاخەكان زیندوویی نوێ دەكاتەوە و پیربوون لەناو دەبات

کوردستان TV
100%

سروشت هەمیشە بە سەرچاوەیەكی جەوهەری سەرچاوە و توخمەكان دادەنرێت كە دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكانی مرۆڤ، تەنانەت دوای هاتنی پزیشكی مۆدێرن، سروشت هێشتا "نەخۆشخانەی ژمارە یەكە" بۆ زۆر كەس كە پێیان وایە "ماددەی سیحراوی"یان پێدەبەخشێت ” كە لە هیچ شوێنێكی تر نادۆزرێتەوە.
یەكێك لەو ماددانە شیلاجیتە كە لە بەرزاییەكانی هیمالایا دەرهێنراوە كە پێشتر لەلایەن "شێخی پزیشكان" ئیبن سینا پێشنیار كراوەو هەندێكیش بە "خوێنی شاخەكان" وەسفیان كردووە.
گەنجكردنەوە و دژە پیربوون..
لەوبارەیەوە دكتۆر رۆنی عەبود، پسپۆڕی بواری خۆراك دەڵێت: رەنگە ناوی "شیلاجیت" بۆ هەندێك نامۆ دەربكەوێت، بەڵام ئەم ماددەیە زیاتر لە 84 كانزای تێدایە، هەروەها چەندین سوودی چارەسەری هەیە، هەروەها بە یەكێك لەو ماددانە دادەنرێت كە لە سیستەمی هیندیی تەقلیدیدا بەكاردەهێنرێت وەك گەنجكەرەوە و دژە پیربوون.
عەبود ڕوونی دەكاتەوە كە شیلاجیت مادەیەكی چەسپاو و ڕەش و هاوشێوەی قەترە و لە بەردەكانی زنجیرە چیا بەرزەكانەوە دێت، دەتوانرێت لە هیمالایا و تبت و ڕووسیا و ئەفغانستاندا بدۆزرێتەوە، بەدرێژایی چەندین سەدە لە ئەنجامی هێواش شیبوونەوەی ماددە ڕووەكییەكان و دەردانی بەردین دروست بوون.
وزە و بیرەوەری بەرز دەكاتەوە..
عەبود "شیلاجیت" بە بەرهەمێكی ڕووەكی دەوڵەمەند بە ترشی هیومیك و فولڤیك وەسف دەكات، جگە لە زینك و ئاسن كە چەندین سوودی پێدەبەخشێت وەك توانای بەرەنگاربوونەوەی هەوكردن و ئۆكساندن، باشتركردنی بەرگری لەش و بەرزكردنەوەی وزە و یادەوەری، وەك توێژەران پێیان وایە لەوانەیە ڕێگری بكات یان خاو بكاتەوە لە گەشەكردنی نەخۆشی ئەلزەهایمەر و یارمەتیدەر بێت لە دواخستنی پیربوون.

بە وتەی عەبود، "شیلاجیت" تەواوكەری خۆراكە نەك دەرمان، هەروەها دەتوانێت یارمەتی ئەو كەسانە بدات كە بەدەست "كەمخوێنی"ەوە دەناڵێنن بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە "ئاسن"، ئەمەش وایكردووە هەندێك كەس ناوی بنێن "خوێنی شاخەكان".
جەختیشی كردەوە كە "شیلاجیت" پێویستی بە لێكۆڵینەوەی گەورەترە لەسەر مرۆڤ بۆ ئەوەی رۆڵی لە چارەسەركردنی نەخۆشیەكاندا پشتڕاست بكرێتەوە.
لای خۆیەوە نادین زینی پسپۆڕی بواری خۆراك بە سكای نیوز عەرەبی راگەیاندووە، "شیلاجیت" ماوەیەكی زۆرە بۆ چەند حاڵەت و نەخۆشییەك بەكارهاتووە، بەڵام یەكەم كێشەی كە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، نەبوونی توێژینەوەی جدی و زانستییە كە پشتگیری لە بەكارهێنانی بكات و ڕۆڵە پزیشكییەكەی بسەلمێنێت .
ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆربەی توێژینەوەكان لەسەر "شیلاجیت" لەسەر ئاژەڵ ئەنجامدراون، لەكاتێكدا ئەو توێژینەوەی لەسەر مرۆڤ ئەنجامدراوە زۆر كەمن، بەوپێیەی تا ئێستا نەزانراوە چۆن بەكارهێنانی ئەم مادەیە دەتوانێت كاریگەری لەسەر باقی ئەو دەرمانانە هەبێت كە تاكێك دەیخوات، تەنانەت ئەگەر لەگەڵیاندا ناكۆك بن.
بە وتەی زینی، كێشەی دووەم لە بەرهەمەكانی "شیلاجیت"دایە كە لە بازاڕدا بەردەستە، كە لەوانەیە ڕێز لە پێكهاتەی كیمیایی دروست نەگرن، بەو پێیەی ڕەنگە هەندێكیان پیس بووبوون، بەو پێیەی پێویستە لە كاتی كڕینی ئەم مادەیە گرنگی پێ بدرێت، كە وایە لە شێوەی شلە، پاودەر، كەپسول یان مەڵهەمی ناوەوە دەفرۆشرێت.
دڵ و توانای منداڵبوون..
زانی داوای لەو كەسانە كرد كە دەیانەوێت شیلاجیت بەكاربهێنن پێش ئەوەی ئەم هەنگاوە بگرنەبەر راوێژ بە پزیشك بكەن، سەرەڕای ئەوەی تاقیكردنەوەكان دەركەوتووە كە ئەم مادەیە سودێكی زۆری هەیە دژی نەخۆشییەكانی دڵ و كۆلیسترۆڵ و چارەسەركردنی برینی گەدە، ئەمە جگە لەوەی كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر توانای منداڵبوون.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.