Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:33

ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی پاڵه‌وانێیه‌تی ووشو كۆنفۆی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی  یه‌كێتی ناوه‌ندی ووشو كۆنفۆی كوردستان پاڵه‌وانێتیه‌تی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتیی ووشو كۆنفۆی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌به‌شداری 19 یانه‌، كاتژمێر 3 ى پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 1 ى 9 ى 2022، له‌هۆڵی د.له‌تیف له‌چوارباخ له‌شاری سلێمانی ده‌ستپێده‌كات و بۆ سبه‌ی هه‌ینیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەرێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەی یەکێتی ناوه‌ندی ووشو كۆنفۆی کوردستان لەمیانی بەرێوەچوونی ئەو چاڵاکییە وەرزشیانەیە کە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان خەرجی دارایی بۆ دابین کردون بەپاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.