بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایدەگەێنێ، ئەو تاوانبارەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەدەستی هێزە ئەمنییەكان ڕایكرد،لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیركرایەوە.
راگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
لەڕێكەوتی 25/8/2022تاوانبارێك بەناوی(ئەحمەد سالار مامند)لەكاتی گواستنەوەیدا لەدەستی هێزە ئەمنیەكان ڕایكرد و خۆی حەشاردا.دوای بەدواداچونی تیمەكانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەش كەپێك هاتووە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دژە تیرۆرو ئاسایشی هەولێرو پۆلیسی هەولێر،توانرا شوێنی تاوانبار دەست نیشان بكرێت و لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/9/2022تاوانبار دەستگیركرایەوەو لەگەڵ دوو تاوانباری تر بەناوەكانی(م.و.ن) و (ه.و.ن) كە هەڵسابوون بە شاردنەوەی تاوانبار لای خۆیان .تاوانباران ڕادەستی یاسا كران.
هاووڵاتیانی خوشەویستی شاری هەولێر دڵنیادەكەینەوە كە هیچ تاوانبارێك ناتوانێت لەدەستی یاسا ڕابكات وهەموومان لەخزمەتی ئارامی و سەقامگیری بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان بەردەوام دەبین.
ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
1/9/2022
ئاسایشی هەولێر: ئەو تاوانبارەی لەدەستی هێزە ئەمنییەكان ڕایكرد دەستگیر كرایەوە
هاووڵاتیانی خوشەویستی شاری هەولێر دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ تاوانبارێك ناتوانێت لەدەستی یاسا ڕابكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.