Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:49

وەزارەتى خوێندنى باڵا سێ پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەێنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (3) سێ پۆست لە زانکۆى کۆیە بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت.
پۆستەکان:
1. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
2. ڕاگرى فاکەڵتى ئەندازیارى
3. ڕاگرى فاکەڵتى زانست و تەندروستى
مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینییەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (سى ڤى یەکەى)، (پوختەى ڕاژەکەى)، (یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى) و (لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان)، کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى 8ی ئەیلولی 2022، ڕۆژى پێنجشەمە لەم بەستەرە (https://forms.gle/zew3tyQxchYsCrYh8) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.