Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:58

هاتووچۆی هەولێر سەردانیكەرانی بەشی مۆڵەت ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هەولێر ، سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران و سەردانیكەرانی بەشی مۆڵەت ئاگادار دەكاتەوە كەوا لەكاتی سەردانیكردنی بەشی مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فۆرم ، یان تازەكردنەوەی مۆڵەت، دەبێت ئەو بەڵگەنامانەیان بەوێنەی ڕەسەن لەلابێت..
1/كارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری كەسی
2/كارتی زانیاری
3/مۆڵەتی بەسەرچوو (بۆ ئەوكەسانەی مۆڵەت تازەدەكەنەوە)
4/پاسەپۆرت ئەگەرهەیان بێت، ئەگەر نەیانبێت سپێلی ناوی سیانی خۆیان بەئینگلیزی لەسەر هەربەڵگەنامەیەكی فەرمی یان نووسینگەیەكی وەرگێڕان وەربگرن و هاوپێچی بكەن لەگەڵ بەلگەنامەكانیان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.