هونه‌رمه‌ندی میوزك ژه‌نی ناوداری كورد،"ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی" كاری موزیكی بۆ دوو به‌رهه‌می نوێ كردووه بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌رهه‌می یه‌كه‌م به‌ناوی (به‌ته‌نها تۆ) له تێكستی دڵشاد ئه‌حمه‌د و وتنی كه‌ویار هه‌ورامی له‌سه‌ر مه‌قامی هوزام-هو له‌رۆژانی داهاتوودا كلیپی بۆ ده‌كات كه ماوه‌كه‌ی (5) خوله‌كه، به‌رهه‌می دووه‌میش (گه‌شتێك به شاری سلێمانی)دا، كار تهولیفهیهكه له‌و گۆرانیانه‌ی له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی زانكۆی سلێمانی و كاره‌كانی خۆی كه كردوویه‌تی و ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی ١٥ خولهك ده‌بێت، سۆلۆی گۆرانییه‌كان هونه‌رمه‌ندان (لوقمان سه‌لیم و هه‌ردی عوسمان عه‌لی و سیڤان عه‌باس)و سۆلۆی كه‌مان بڵند قه‌ره‌داغی و سۆلۆی شمشاڵ خه‌لیل عه‌بدوڵڵا به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك له ده‌نگ خۆشانی كوڕ‌و كچان له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی موزیك تۆماركراون
هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌شی لهستۆدیۆكهی خۆی تۆماركردووه ،هیچ كه‌سێك سپۆنسه‌ری ئه‌م كارانه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندوو بوونی خۆیان ئه‌نجامیانداوه.
ئا- كامران
هونه‌رمه‌ند "ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی" دوو به‌رهه‌می نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.