زۆرجار له یادی هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردوودا، كه ئێمه نیاز و مه‌به‌ستمان رێزنان و به‌هه‌ندزانینی خزمه‌ت و هونه‌ره‌كه‌یان بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێ خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌وینه به‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر یادی مردووان ده‌كه‌نه‌وه، یان وه‌ك ئه‌و په‌ند و بالۆره كوردییانه‌ی كه هه‌ن و ده‌ڵێن زیندووكوژی مردووپه‌رستن.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك یادی هونه‌رمه‌ند (سه‌لام كۆیی)مان كرده‌وه و دیسان ئه‌و ره‌خنه و گله‌ییه‌مان هاته‌سه‌ر، بۆیه به پێویستی ده‌زانم سه‌رنج و روونكردنه‌وه‌یه‌ك بنووسم وه‌ك: یادكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان یادكردنه‌وه‌یه له په‌یام و خزمه‌ته‌كه‌یان و رێزگرتنه له ته‌مه‌نێك خزمه‌تی هونه‌ری وك زیاتریش بۆ ئاسووده‌یی دڵی خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێ و ئازیزانیانه.
- زۆربه‌ی جار ئه‌و یادكردنه‌وانه له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاریانه و بۆ ئێمه ناخۆشه دڵیان رانه‌گرین و خۆمانی لێ ببوێرین .
- هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به مه‌راسیم و یادكردنه‌وه‌كه ماندوو ده‌بن و ئیشی بۆ ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵبه‌ته ماوه‌یه‌ك كار و ئاماده‌كاری و ماندووبوونیشی ده‌وێ، هه‌مووی خۆبه‌خشانه‌دم و هیچ ئیمتیاز و پاڵپشتییه‌كی له‌گه‌ڵ نییه، نه‌وه‌ك خوانه‌خواسته كه‌سێك گومان له‌وه بكات، كه ئه‌مه بۆ پاداشت و ده‌سكه‌وتێك بێت، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی به رێكلام و چاككردنی هۆڵ و ئاماده‌كردنی بابه‌ت و بڕگه‌كانی مه‌راسیم و هاتوچۆ و هه‌رچی مه‌سرووفاته‌وه هه‌یه، خۆبه‌خشانه‌یه و، ته‌نیا به‌رزڕاگرتنی یادی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و ئاسووده‌یی دڵی كه‌سوكار و هاوڕێیانی نه‌بێت نیازێكی له‌پشته‌وه نییه.
- نیازمان وایه و پلانمان داناوه، بۆ له‌مه‌ودوا رۆژێك وه‌ك (رۆژی یادی هونه‌رمه‌ندان) له ساڵدا ده‌ستنیشان بكه‌ین و، له‌و رۆژه‌دا یادی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان بێ جیاوازی بكه‌ینه‌وه و ببێت به نه‌ریتێكی ساڵانه بۆ یادی هونه‌رمه‌ندانمان و چالاكییه‌كی به‌رفراوانی بۆ بكه‌ین، به‌مه‌ش خۆمان له‌و هه‌موو یادانه دوور ده‌گرین، كه ده‌یان هونه‌رمه‌ندی ئازیز كۆچی دواییان كردووه و هه‌ریه‌كه و بۆنه و رۆژێك و مه‌راسیمێكی ده‌وێت، بۆیه هیوادارم ئه‌م پلانه‌مان سه‌ر بگرێت و ئه‌م پێشنیاره جێبه‌جێ بكرێت.
- ئه‌م سه‌رنج و تێبینی و به‌رچاوڕوونییانه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و دۆست و یار و نه‌یارانه نووسی، كه چ له په‌رۆشییان ره‌خنه ده‌گرن، چ له ئه‌ملا و ئه‌ولا بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ن، چ بۆ كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ندانیش، كه گله‌یی بكه‌ن له‌وه‌ی یاد و مه‌راسیم بۆ هه‌ندێكیان ده‌كرێت و بۆ هه‌ندێكیان ناگرێت .
خوای گه‌وره له رۆحی هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردوو و له ئێمه و ئێوه‌ش خۆش بێت.
فه‌رهه‌نگ غه‌فور
یادی هونه‌رمه‌ندان و سه‌رنجێك
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.