ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.9.1، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەرپرسانى دیکەی ئامادهبوو لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکاریەکان و دابینکردنى خزمەتگوزاریى پێویست، بۆ پێشوازیکردنى لە زیارەتکارانى ئێرانى بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، دواى ئەوەى بەوردى باس لە هەموو ئامادەکارییەکانى کرا بۆ هاتنى زیارەتکارانى ئێران لە داخڵبوون و دەرچونیان لە هەرێمى کوردستان، کە بڕیارە لەسەرەتاى مانگى داهاتوودا ژمارەیەکى زۆرى زیارەتکارانى ئێران لە دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە کە بۆیەکەمین جارە بەنێو خاکى هەرێمى کوردستان دەست بەگەشتەکەیان بکەن بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق، پارێزگارى هەولێر، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ وێستگانى پێشوازیکردن و مانەوەیان هەر لەخاڵى سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە تاکو دواخاڵى سنوورى پارێزگاکەمان، تەواوى خزمەتگوزارییە پێویستیەکان و تیمى تەندروستى و فریاگوزاریى و سەلامەتى هاتن و چوونیان فەرهەم بکرێت.
پارێزگارى هەولێر لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد بە باشترین شێوە پێشوازى لە زیارەتکارانى ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق بکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.