Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:24

مێشك چاودێری ئاستی چەوری لە لەشدا دەكات

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ماڵپەڕی Science Alert، زاناكان پێشتر گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە مێشكی مرۆڤ لەڕێگەی ئەو هۆڕمۆنانەی كە پەیوەندییان بە چەورییەكانی ناو خوێنەوە هەیە، چاودێری ئاستی چەوری لە جەستەدا دەكات.
بەڵام لە توێژینەوەیەكی نوێدا توێژەران سیستەمێكی زیادەیان دۆزیوەتەوە كە مێشك پشتی پێ دەبەستێت بۆ بەدواداچوونی ئاستی چەوری لەش.
لەوباریەوە لی یی، زانای دەمار لە پەیمانگای توێژینەوەی سكریپس لە ویلایەتی كالیفۆرنیا رایگەیاندووە، لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە كە جەستەمان "سیستەمێكی هەستیاری تەواوەتی هەیە كە تایبەتە بە گواستنەوەی پەیام لە شانە چەورییەكانمانەوە بۆ مێشكمان".
لی یی دەڵێت: دۆزینەوەی ئەم دەمارانە بۆ یەكەمجار ئاماژەیە بۆ ئەوەی مێشكت بەردەوام چاودێری چەوری دەكات.
بە وتەی ئەو زانایە دەمارەكان، كاریگەرییەكانی ئەم دۆزینەوە قووڵن.
هاوكات ماڵپەڕی Science Alert ڕایگەیاندووە كە تێگەیشتن لەم سیستەمە دەتوانێت ڕۆژێك بێت یارمەتی چارەسەركردنی ئەو كەسانە بدات كە كێشیان زیادە و پەیوەندییان بە كێشە تەندروستییەكانی وەك نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرەوە هەیە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.