بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌سه‌ر داوای ئه‌مینداری گشتیی بزوونه‌وه‌كه‌یان، سه‌رجه‌م باره‌گاكانیان له پارێزگای به‌سڕا داخست.
عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداریی گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رجه‌م باره‌گاكانمان داخست.
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداریی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له تویتێكدا داوای له به‌رپرسی سه‌رجه‌م باره‌گا و نووسینگه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی كردبوو به په‌له باره‌گاكان دابخه‌ن.
ئه‌م داوایه‌ی خه‌زعه‌لی له كاتێكدابوو كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، په‌یامێكی توندی ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتی و بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كردبوو و به بێ شه‌رم و بێ چاو و ڕوو وه‌سفی كردبوون.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌ی قه‌یس هۆشداریت پێ ده‌ده‌م و ئه‌گه‌ر جله‌وی میلیشیا بێ شه‌رمه‌كانت نه‌كه‌یت و ئه‌گه‌ر بكوژ و تاوانبارانی سه‌ر به تۆ خۆت بێ به‌ری نه‌كه‌یت، یاخود نه‌یسله‌مێنی كه سه‌ر به تۆ نین، ئه‌وا تۆش وه‌ك ئه‌وان بێ شه‌رم و چاو و ڕوویت.
ڕووداوه‌كه‌ش به‌هۆی شەوی رابردوو بوو كاتێك لە کاتی تێپەربوونی کاروانێکی چەکدارانی سەرایا سەلام باڵی چەکداریی رەوتی سەدر لە بەردەم بارەگایەکی عەسایبی ئەھلی حەق لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بەسرە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھەردوولادا رووی دا، به‌هۆیه‌وه چه‌كدارێكی سه‌رایا سه‌لام كوژرا و یه‌كێكی تریش بریندار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.