Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:11

شه‌پۆڵێكی گه‌رمای به‌تین به‌ڕێوه‌یه‌ و چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێ

کوردستان TV
100%

به‌شی پێشبینی له‌ ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شوهه‌وا و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ گه‌رمایه‌كی به‌تین به‌ڕێوه‌یه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێ.

به‌شی پێشبینی ڕایگه‌یاند: له‌ ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو ڕێكه‌وتی 3/9/2022 شه‌پۆڵێكی گه‌رما ڕوو له‌ ته‌واوی عێراق ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه‌ و شه‌پۆڵه‌كه‌ش ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێ.

ڕاشیگه‌یاند: شه‌پۆڵه‌ گه‌رمایه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق تا ڕۆژی چوارشه‌م 7/9/2022 به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌ڵام له‌ پارێزگاكانی باشوور تا ڕۆژی پێنجشه‌م درێژه‌ی ده‌بێت.

به‌شی پێشبینی‌ ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شوهه‌وا و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق داواشی له‌و هاووڵاتییانه‌ كرد كه‌ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هه‌یه‌، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو خۆیان به‌دوور بگرن له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆدانه‌ به‌ر خۆر تا به‌دووربن له‌ تێكچوونی باری ته‌ندروستییان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.