Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:16

بەردی بناغەی دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستیی له‌ شاری هه‌ولێر دانرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە گوژمەى یەک ملیار دینار بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنی بنکەی تەندروستی جۆرى A  لە گەڕەکی زیلان له‌ شاری هه‌ولێر دانرا، کە زەوی پڕۆژەکە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دابینکراوە و لەسەر ئەرکى خێرخواز پارێزەر (سەفین یاسین) دروست دەکرێت.

لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر لە گوتارێکدا، پیرۆزبایی لە دانیشتووانى گەڕەکى ناوبراو کرد و ڕایگەیاند: "بە ناوى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان مەسروربارزانی و پارێزگاى هەولێر دەستخۆشى لە سەفین یاسین دەکەین کە وەک خێرخوازێک لە شارى هەولێر لە ماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا لە زۆر بوار و سێکتەردا جێ پەنجەی دیاربووە.

ڕاشیگه‌یاند: هەروەها دەستخۆشى لە سەرجەم خێرخوازانى شارەکەمان دەکەین کە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، وەکو هەولێر و خەڵکى هەولێر هەمیشە پێشەنگ بوونە لە کارى خێرخوازى و مرۆیی دا و شانازیان پێ دەکەین.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ شاهێدى ئەوەش دەدەین کۆمپانیاکان و خێرخوازانى شارەکەمان جگە لە بەپیروەچوونى خەڵکى ئاوارە و لێقەوماو و یارمەتیدانى هەژار و کەمدەرامەتان کارى گەورەیان ئەنجامداوە، لەو ماوەى ڕابردووشدا جگە لە دروستکردنى 14 قوتابخانه‌، چەندین پڕۆژەى دیکەیان ئەنجامداوە.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.