ئهمڕۆ پێنجشهم له كۆبوونهوهیهكدا له پارێزگاى هەولێر بڕیاردرا لایەنە پەیوەندیدارەکان له شاری ههولێر بە باشترین شێوە پێشوازى لە زیارەتکارانى ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى د. هێمن میرانى بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ و بەرپرسان، لە دیوانى پارێزگای ههولێر کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکارییەکان و دابینکردنى خزمەتگوزاریى پێویست بۆ پێشوازیکردنى لە زیارەتکارانى ئێرانى بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دواى ئەوەى بە وردى باس لە هەموو ئامادەکارییەکانى کرا بۆ هاتنى زیارەتکارانى ئێران لە داخڵبوون و دەرچوونیان لە هەرێمى کوردستان، کە بڕیارە لە سەرەتاى مانگى داهاتوودا ژمارەیەکى زۆرى زیارەتکارانى ئێران لە دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە کە بۆ یەکەمجارە بەنێو خاکى هەرێمى کوردستان دەست بە گەشتەکەیان بکەن بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق، پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ وێستگانى پێشوازیکردن و مانەوەیان هەر لە خاڵى سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە تاکو دوا خاڵى سنوورى پارێزگاکەمان، تەواوى خزمەتگوزارییە پێویستییەکان و تیمى تەندروستى و فریاگوزاریى و سەلامەتى هاتن و چوونیان فەرهەم بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.