به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له ڕۆژانی سبه‌ی هه‌ینی و دووسبه‌ی شه‌موو و سێزبهی یه‌كشه‌م پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ ڕۆژانى هەینى و شەموو و یەکشەم پلەکانى گەرما لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوور و گەرمیان بەرزبوونەوەیەکى زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما (2-3) پلە بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمای ئەمڕۆ به‌رزتر بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه لە ناوچەکانى تر‌ى هەرێم بەرزبوونەوەیه‌كی کەمتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.