Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:10

بۆچوونی سیستانی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نرێ

کوردستان TV
100%

عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق ناڕه‌زایه‌تی و دڵگرانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدای پایته‌خت و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عێراق ده‌ربڕیوه‌.

حه‌سه‌ن نووری نوێنه‌ری سیستانی له‌ كاتی به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ی كوژراوانی ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گوتوویه‌تی: عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ ڕازی نییه‌ و ئه‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ شه‌رمه‌زار و ڕیسوا ده‌كات، هه‌روه‌ها خۆی به‌شێوه‌ی شه‌خسی ڕایسپاردووم به‌شداری پرسه‌ی ئه‌وانه‌ بكه‌م كه‌ له‌ ڕووداوه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ست دا.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌سه‌ن نووری نوێنه‌ری تایبه‌تی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان به‌شداریی پرسه‌ی شه‌هیدانی شۆڕشی عاشووڕای كردووه‌.

نوێنه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی سیستانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری به‌شداریی ئه‌و پرسه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ی كردووه‌ كه‌ ڕه‌وتی سه‌در له‌ مزگه‌وتی فاتیمه‌ی زه‌هرا له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف بۆ شه‌هیدانی شۆڕشی عاشووڕا و ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی رابردووی شاری به‌غدا ڕێكی خستووه‌.

حه‌سه‌ن نووری له‌ پرسه‌كه‌دا گوتوویه‌تی: سه‌ره‌خۆشی سیستانیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان زۆر دڵته‌نگه‌ به‌وه‌ی كه‌ ڕوویداوه‌.

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: مه‌رجه‌ع له‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ ڕازی نییه‌ و سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كان شه‌رمه‌زار ده‌كات و به‌ فه‌رمی ڕایسپاردووم بێمه‌ په‌رسه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گیانیان له‌ده‌ست دا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.