به‌رپرسی لێژنه‌ی تۆماركردنی داوای مافی گشتی به نووسراوێكی فه‌رمی داوای له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كردووه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك له هه‌رێمی كوردستان ڕابگیرێ.
نووسراوه‌كه له‌لایه‌ن دادوه‌ر پشتیوان سمكۆ نووری به‌رپرسی لێژنه‌ی تۆماركردنی داوای مافی گشتی نووسراوه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی / ده‌سته‌ی مافی گشتی كراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا كه 29/8/2022 تۆماركراوه، نووسراوه: پاڵپشت به ئه‌حكامی مادده (1) له یاسای داواكاری گشتی ژماره 159ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو، و له سۆنگه‌ی پاراستنی مافی گشتی، داوا ده‌كه‌ین له به‌ڕێزتان نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی داخستنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك.
هه‌روه‌ها نووسراوه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیكتۆك كاریگه‌ری نه‌رێنی و خراپی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا وه كێشه‌ی زۆری له‌ناو گه‌نجان دروست كردووه.
جێی باسه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به نووسراوێكی فه‌رمی داوایان له داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان كردبوو كار بكه‌ن بۆ داخستنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك یاخود فلته‌ركردنی، چونكه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر گه‌نجان و هه‌رزه‌كارانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.