Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:29

ئیسپانیا.. به‌هۆی گه‌رما زیاتر له‌ 4 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ وڵاتی ئیسپانیا ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆی شه‌پۆڵی گه‌رمای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ زیاتر له‌ 4 هه‌زار و 600 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستی كارلۆسی سێشه‌م ڕایگه‌یاند: له‌نێوان ڕۆژانی 1ی حوزه‌یران تا 30ی ئابی ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌هۆی شه‌پۆڵه‌كانی گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی 4655 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: زۆترین ڕێژه‌ی مردنیش له‌نێوان دوو مانگی ڕابردوو بووه‌ كه‌ 3825 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هاوینی ئه‌مساڵ له‌ ئیسپانیا گه‌رمایه‌كی پڕوكێن سه‌ری هه‌ڵداوه‌ كه‌ ده‌یان ساڵه‌ گه‌رمای هاوشێوه‌ له‌ وڵات ڕووی نه‌داوه‌.

جێی باسه‌ ئه‌مساڵ پله‌كانی گه‌رما له‌ ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تیش له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراویش له‌و وڵاته‌ له‌نێوان 38 بۆ 40 پله‌ی سیلیزی بووه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.